مشاهیر،بزرگان مهاباد-7

خه لیلی سه دیقی(۱۳۴۸-۱۳۰۹)

(وه رگیراو:ئارشیوی که سی.پرۆگرامی شانشین.مێدیا تی وی)

(وینه کان:محب مهابادی"ساکار صوفی زاده)


خه لیلی سه دیقی ؛هونه رمه ندی ده نگ خۆشی کورد ؛کوری حاجی محه مه د سه دیق له سالی ۱۳۰۹ له شاری مه هاباد له بنه ماڵه یه کی ده وڵه مه ند و ده ست رۆیشتوو له دایک بوو.



زۆربه ی کات و ساته کان و  وه ختی پشوودان و سانه وه ی له گوندی تازه قه ڵای نیزیک نه غه ده که موڵکی خۆیان بوو ده گوزه راند.خه لیلی لاو وشوخ و شه نگ و جوان چاک هه تا هه ندێکیشی له پۆلی ناوه ندی ده رس خوێند و به لام درێژه ی پێنه دا.

کاتێک که کۆماری کوردستان له مه هاباد پێکهات خه لیل پێینابوو ته مه نی ۱۶ساڵێوه.دیاره له و ته مه نه دا نه یده توانی نه قشی گرینگ و به رچاو بگیرێ.به لام له ده سته ی یه کێتی لاوانی دیموکرات دا ئه ندامێکی چالاک و خوێنگه رم بوو.ئه و کاته یه کێتی سووییه ت په یمانی نیزامی و ئابووری له رێگه ی کۆماری ئازه ربایجان له گه ل کۆماری کوردستان به ستبوو و داخوازێکانی ئه وانیشی دابین ده کرد.



باقرۆف سه رۆک وه زیرانی ئازه ربایجان له باکۆ  ره زامه ندی خۆی سه باره ت به وه رگرتنی خوێندکارانی کورد له زانکۆی ئه فسه ری ساڵیانسکی به فه رمانده ری ماڵچانۆف و له ژێر چاودێری حسێن حاجی ئۆف ده ربڕیبوو.به و چه شنه ۶۰۰ که س نێو نووس کران و له خاکه لێوه ی ساڵی ۱۳۲۵دا ئه وه ڵین گرووپی خوێندکاران که بریتی بوون له ۴۰ که س به رێکرانه ته ورێز و له بانه مه ری هه مان ساڵیشدا ده سته ی دووهه م که ۲۰ که س بوون گه یشتنه ته ورێز و تێکه ڵ هاوڕێکانییان بوون.خه لیل سه دیقی  له گه ل ئه م گرووپه ۶۰ که سییه دا بوو.

ئێستا ۷ مانگ به سه ر خوێندنی لاوانی کورد له باکۆ تێنه په ریبوو ؛پایته ختی کۆمار له لایان ئارته شی داگیرکه ری ئێرانه وه داگیر ده کرێ و خوێندکارانی کورد ناچار ده بن بگه ڕێنه وه زێدی خۆیان.کاک خه لیل له گه ل ئه و تاقمه بوو که له سنووری جوڵفاوه گه رانه وه کوردستان.



دیاره‌ ده وڵه مه ندی و ده‌ ست رۆیشتویی بنه ماله ی خه‌ لیل توانییان ئه و له مه ترسی گیران دوور بکه نه وه و بیپارێزن و سه ر له نوێ به ئاسایی درێژه به ژیان بدات.
به لام ده زگا جاسوسێکانی ئێران به مه ش وازییان له خه لیل و هه واله کانیان نه هێناو و هه موو ده م ئه وانی خستبوو ژێر چاودێری پۆڵیس و چه کمه ره قه کانی.
هاوڕێکانی ئه و سه رده می خه لیل زۆر بوون که هێندێکیان ناسراوبوون ؛چ له بواری سیاسه ت و چ له بواری ئه ده بیات و کۆمه لایه تێوه .که بریتی بوون له حاجی هاشمی نانه وازاده گان،هاشمی فیدایی،محه مه د مامڵێ،عو به ید وڵا ئه یووبیان،ره حمانی کابانی،ره حمانی قازی،جه لیل گادانی ،فه تاح کاویان،سوڵه یمان موعینی،عه زیز نانه وازاده گان،سه ید عه بدوڵا ئیسحاقی .
نه مر خه لیلی سه دیقی وه ک زۆربه ی هاورێکانی دیکه ی هونه رمه ندی ؛زۆر هۆگری وه فایی بوو.که پاشان له گه ل شێعری شاعیرانی مه زنی نه ته وه که مان وه کوو گوران و هه ردی پتر ئاشنا ده بی.
نموونه ی هه ره نه مری؛ شێعره که ی ئه ژده هاکی گۆرانه که به و ده نگه خۆشه ی کاک خه لیل کوتراوه ته وه و له و په ری نه هێنی کاری و بوێری دا له ده ورانی شای سه ره ڕۆی ئێران دا وتوویه تی.
هه ر وه ها شێعری چه پکه گوڵێک بۆ سه ر فاتیمه به ده نگی کاک خه لیل ،له راستیدا بۆ ئه وانه ی گۆی موزیکیان هه یه ده کرێ وه ک شاکارێک چاوی لێبکرێ و وێرای په نجه نه خشینه که ی موجته با میرزاده به ویۆڵێن.



چه پکه گوڵێک بۆ سه ر فاتیمه هه ر ده ڵه ی فاتیمه و خه لیلی سه دیقی گیانێکن له دوو جه سته دا به ره و هه رمان رۆیشتوون.کاک خه لیل له خۆرا فاتیمه ی وا به سۆز و ئه وینه وه نه چڕیوه ،به لکوو هه وێنی ئه و سۆزه پتر ده گه رێته وه بۆ ژیانی هاوبه شی کاک خه لیل و گرێدراوی خۆشه ویسته که ی فاتیمه خانم که له سالی ۱۳۳۱ ده ستی پێده کا.به رهه می ئه و ژیانه هاوبه شه ی کاک خه لیل و فاتیمه خانم دوو کووڕ وسێ کچن به نێوی خوسره و ، کاوه وه تا به همه ن،گه ڵاوێژ،دڵگیر و تریفه ؛که هه موویان ژیانی ئاسایی و خێزانداری خۆیان تێپه ر ده که ن.
ژیانی هاوبه شی کاک خه لیل و فاتیمه خانم له ۱۷ساڵی پتری خایاند ،که زۆربه ی ئه و کاتانه ش له ده ربه ده ری و له ده ستبه سه ری دا تێپه ربوو.
له ساڵی ۱۳۳۳ ئێزگه ی رادیۆ یه کی به هێز له لایان له شکری پادگانی مه هاباد به هاوکاری سه رهه نگ رادپوور و هو نه رمه ندانی تێکوشه ری وه ک سه ید ره حیم قوره یشی،بیوک خانباغی و ئیبراهیم ئه فخه می دامه زرا.
ئه و گۆرانی بێژانه ی که تا ساڵی ۱۳۴۲ له گه ڵ ئه و رادیۆیه هاوکارییان کرد بریتی بوون له :خه لیل سه دیقی،هاشمی فیدایی،محه مه د مامڵێ،حه سه ن زیره ک و ئه حمه دی فه یزیابی؛که کاریگه رێکی کولتورییان له ناوچه ی موکریان و ده وروبه ر به رێوه بردووه.
هێندی له و گۆرانییانه ی کاک خه لیل که له و سه رده مه دا پێشکه شی کردوون بریتی بوون؛ له خۆشه گه رمێن،ده مێک ساقی،شیره که م لێ ده رژێ ،لانکۆلێ ؛ که بڵاو کراونه ته وه و له ناو کوردستان دا ناسراون.

له ساڵانی ۱۳۳۴-۱۳۳۳ دا سه رده می سه ربازی کاک خه لیل له شاری سنه ده ستی پێده کات.ئه مه ش ده رفه تێکی باش ده بێت که کاک خه لیل له گه ل ده سته ی ئۆرکێسترای پادگانی سنه هاوکاری بکات وهێندێ گۆرانی وه کوو؛فاتیمه ،لانکۆڵێ،بووک مریه م،به رهه ڵبێنه،سه وزێ مه رۆ سه وزه ڵێ و چه ند گۆرانێکی تر به دابه ش کردنێکی جوان و رێک و پێک له لایان هونه رمه ندانی کارامه وه، بڵێته وه.له گه ڵ هونه رمه ندانی وه کوو؛به هائه ددین نه ورۆزی،عوبه ید خاله قی،حیکمه ت نه وبه ری،محه مه د لوتفی،ئه وسه ت ئیبراهیمی ،ئیبراهیم ره نگ رێژ،ئیبراهیمی زیبا پۆش و پاشان له ساڵه کانی دواتر له گه ل هونه رمه ندانی وه کوو؛مه زهه ر خالقی ئاشنا ده بێت.
شایانی باسه که برایانی برووخیم و هونه رمه ندان گڕیشا و به همه ن ده ستێکی باڵایان هه بووه له رێکخستن و رێک وپێک کردنی گۆرانێکانی دا.



کاک خه لیل گۆرانی دیکه شی که له مه جڵیسان دا به دڵی خۆیی و دۆستانی هونه ردۆستی خۆی وتووه ،زۆرن وه کوو؛ئه ژده هاک،ئایشیڵێ نازه نینێ( که به فارسیش گوتراوه ته وه) و باران بارانه.به داخه وه زۆربه ی گۆرانێکانی بێ سه رو شوێن کراون.

دیسان له ساڵه کانی ۱۳۴۲-۱۳۳۹چاڵاکێکانی کاک خه لیل ده گه ل حیزبی دیموکرات ده ستپێده کاته وه وناچار له ترسی گرتن و ئازاردان راده کاته سڵه یمانی و له ماوه ی سێ ساڵ دا له کوردستان مامۆستایان ؛عه ڵی مه ردان و تاهیر ته وفیق ،ساڵح دیڵان و ره فیق چاڵاک ده ناسێت.پاشان که بارودۆخی کوردستان  ئاسایی ده بێته وه له کاک خه لیل ده گه رێته وه زێدی خۆی.پاش گه رانه وه ی له گه رمێن دووایی ته مه نی به کاره ساتی خه م هێنه ر و دڵته زێنی،چاوه ڕووان نه کراوی ،دوژمن شادکه ر  و دۆستان و کوردان خه مبار و دڵبریندار که ر،کۆتایی دێت و تراژیدیه ی ده ستیپێده کات.



له ته مه نی ۳۹ ساڵیدا له ۴ی رێبه ندانی ۱۳۴۸ ی هه تاوی دا له نه خۆشخانه ی شێرو خورشیدی مه هاباد دڵی هونه ری له لێدان ده که وێت و له په نای گڵکۆی ئازاده ی سڵه یمان موعینی شۆرشگێر ده نێژدرێ.

به و جۆره تۆماری ژیانی باڵابه رزێکی روومه ت جوانی ئازا و وڵات پارێز بۆ هه میشه ده پێچڕێته وه و ته نیا ده نگه که ده مێنێته وه.
رووحی شاد و یادی به خێر بێت.

(ئارشیوی که سی.پرۆگرامی شانشین.مێدیا تی وی)

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد