خاوێن کردنەوەی سروشتی شاری مەهاباد,رۆژی هەینی ٢٥ی ڕەشەمە ,٢٥ اسفند‌ماه
شوێنی کۆ بونەوە : جەزیرەی بەندئاوی مەهاباد،لەکن موجەسەمەی شاخەوانەکەی
کات : ٣ی پاش نێوەرۆ
ژینگه،کۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رجی ده‌ره‌کییه که به درێژایی ته‌مه‌ن و ژیانی بوونه‌وه‌رێکی زیندووی وه‌ک مرۆڤ، کاریگه‌رییان له‌سه‌ری ده‌بێ. وه‌ک تیشکی خۆر، ئاو، هه‌وا، روه‌ک و شیناوه‌رد، گیانله‌به‌ران و هه‌موو بوونه‌وه‌رێکی گیاندار و بێ‌گیان که له‌سه‌ر گۆی زه‌ویی هه‌ن، له‌گه‌ڵ یه‌کتردا له‌پێوه‌ندییدان و ژینگه پێک دێنن. له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا زۆربوونی رێژه‌ی مرۆڤ و پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆژی و
که‌ڵکوه‌رگرتنی زیده‌ڕۆیانه و نادروست له سه‌رچاوه و سامانه‌کانی گۆی
زه‌وی، کارێگه‌رییان له‌سه‌ر پیسبوون و وێرانیی ژینگه داناوه. ئه‌گه‌ر
له دنیای مۆدێرنی ئه‌مڕۆدا، به‌هۆی مرۆڤه‌وه، سروشت و ژینگه
به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و سه‌رسووڕهێنه‌ر خه‌ریکه زیانی پێ ده‌گات و وێران
ده‌بێ، هه‌ر مرۆڤیش ده‌توانێ پێش به وێرانیی ژینگه و زۆر له کاره‌ساته
پێوندیداره‌کان بگرێ.
ئه‌وانه‌ی رێزی سروشت و جوانییه‌کانی ناگرن،
داری دارستانه‌کان بۆ قازانجی خۆیان ده‌بڕنه‌وه، گیانله‌به‌رانی کێوی
راوده‌که‌ن، له کاتی سه‌یران و سه‌فه‌ردا زبڵ و پاشماوه‌کانیان فڕێ
ده‌ده‌ن، یان ئاوه‌کان پیس ده‌که‌ن و.... نه له خۆشه‌ویستیی نیشتمان
گه‌یشتوون، نه ده‌توانن چێژ له خۆشی و جوانییه‌کانی سروشت وه‌رگرن.
ئه‌گه‌ر بمانه‌و‌ێ منداڵه‌کانمان وڵاته‌که‌یان خۆش بوێ، ده‌بێ ئه‌و
ده‌رسه‌یان به‌باشی فێر بکه‌ین که پاراستنی ژینگه یه‌کێکه له ئه‌رکه
مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان.
هەر بەو هۆیەش ئێمە بەشێک لە جەوانان و
ڵایەنگرانی ژینگەو سروشتی شاری مەهاباد بۆ رێز گڕتنی لە شارەکەمان و
پاراستنی ئەو سروشتە جوانەی کوردستانەکەمان بە تەماین جارێکی دیکەش لە
دەوری یەکتر کۆ بینەوەو پێشان بدەین کە چەندە کوردستان‌مان خۆش دەوێت...هەر
بۆیەش داوای لە هەمو خۆشەویستان و لایەن گڕانی شاری مەهاباد و ژینگەی
شارەکەمان دەکەین هاوکاری ئێمە بکەن و پاک و خاوێن ڕاگرتنی سروشتی
کوردستانەکەمان و شارەکەمان و بە بەشداری خۆتان لەو کۆ بونەوەی رۆژی هەینی
٢٥ی ڕەشەمە ئەرکی خۆتان بە جێ بێنن وەک مروڤێکی خاوەن هەست و کۆمەڵگا
پەرەست.
من که صد در صد میام