درگذشته نه چندان دور، کنار تفرجگاهها و مناطق دیدنی مهاباد و طبیعت زیبایش ،مکانی وجود داشت که گذشتگان و پا به سن گذشته های شه‌رمان ،از آن خاطرات بسیاری دارند.محلی با صفا در نقطه ای بلند و مسلط بر شهر،جاییکه پیر و جوان برای گردش و تفریح روی به آن می نهادند و ساعاتی خوش و با نشاط را در آن‌جا سپری می کردند.با گسترش و رشد فیزیکی شهر و بدنبال آن نیاز به احداث سد،این محل در محدوده سد واقع گردید و متاسفانه هم اکنون تاقه دار زیبا کاملا تنها تر از پیش در لای نرده آهنی و دیوار سنگی با ریشه های نمایان و خسته و بی رمق قرار گرفته که غیر منتظره نخواهد بود تا چند سال دیگر ،از قامت محکم و استوار ش،عکسها وخاطراتی بیش‌تر نماند.
عکس پایین؛کتاب تاریخ فرهنگ و ادب مکریان(صفحه 17)-روانشاد ابراهیم افخمی.به گفته استاد عکاس آن رحمان پاک سرشت ،کارمند اداره بهداری در مهاباد بوده است.(سید محمد صمدی)
وێنه ی خواره وه؛ له لاپه‌ڕه ١٧ی کتێبی "تاریخ فرهنگ و ادب مکریان"ی ڕه‌وانشاد برایمی ئه فخه می وه‌رگیراوه. به وته‌ی مامۆستا ئه‌فخه‌می ناوی وێنه‌گره‌که "ڕه‌حمان پاک‌سرشت"ه که فه‌رمانبه‌ری ئیداره‌ی "بێهداری" بووه له مه هاباد.(سه ید محه مه د سه ممه دی)
نوشته زیر که به زبان کردی و بقلم استاد گرانقدر آقای سید محمد صمدی می باشد از فیس بوک آقای سید عبدالله صمدی گرفته شده است:
تاقه‌دار
سه‌ید محه‌ممه‌دی سه‌مه‌دی
پتر له سه‌د ساڵ به‌ر له ئێستا، له‌سه‌رته‌پکێکی ڕۆژئاوای شاری مه‌هاباد، که سه‌ره‌تای جاده‌ی مه‌هاباد ـ سه‌رده‌شته، «داره‌بووز»[1]ێکی تاک و ته‌نیا، وه‌ک شاهیدی زیندوو، به‌م دیودا ده‌یڕوانییه شار و به‌ودیودا ده‌یڕوانییه قۆپی مه‌وله‌وی و مێشه‌ی سه‌ید جامی، که ئه‌مڕۆ نوقمی ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی مه‌هابادن. له قه‌تڵی‌عامی خه‌ڵکی سابڵا‌غ به ده‌ستی سپای ڕووس له 1916دا، که به پێی به‌ڵگه، به‌ینی هه‌شت تا ده هه‌زار که‌س له شارێکی سێزده‌هه‌زار حه‌شیمه‌تی کوژران، ده‌وروبه‌ری تاقه‌دار بووبه گۆڕستانی شه‌هیدان. هه‌ر له‌م ڕووداوه‌شه‌وه بوو که داره‌که په‌ڕۆی که‌سکی تێهاڵا و بووبه خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی مه‌عنه‌وی.
به‌ردێکی زل له به‌ر پێی داره‌که بوو، که شوێنی که‌لێنێکی قووڵی له‌سه‌ر بوو. ئه‌و شوێنه زۆر وه جێگا ئه‌ژنۆی یه‌کسم ده‌چوو. به‌و بۆنه‌وه خولیا و ئاواتی که‌س‌وکاری شه‌هیدان، ئه‌و که‌لێنه‌ی کرده جێگه ئه‌ژنۆی ئه‌سپی حه‌زره‌تی عه‌لی و به‌م‌جۆره که‌سایه‌تییه‌کی ئایینی هێنایه سه‌ردانی گۆڕستان و له ئاست بێ‌تاوانیی هه‌زاران که‌س، کرنۆشی به دۆڵدۆڵ برد.
له ناو گۆڕه‌کاندا، دوو گۆڕی «سه‌ید غه‌فوور» و «سه‌ید ئه‌حمه‌د»، له ئه‌ولادانی سه‌ید جامی چۆڕی، که جێگای ڕێزی خه‌ڵکی ناوچه‌که بوون، به کێلی به‌رز و داتاشراوه‌وه، پتر خۆیان ده‌نواند. له‌سه‌ر یه‌کێک له کێله‌کان تاقه‌یه‌کی بچووک و له‌سه‌ر ئه‌وی تریان کونێک هه‌ڵکه‌ندرابوو که له‌چکه و ده‌سرۆکه‌یان به‌ناودا دێنا و ده‌برد و بۆ شفای ئازار، به تایبه‌ت کۆخه‌ڕه‌شه و له ئه‌ستۆیان گرێ ده‌دا.
سه‌ر ئه‌و ته‌پکه، به‌م دیمه‌نانه‌وه، نزاگه و جێگه ڕاز و نیازی ڕۆژانه‌ی تاسه‌باران بوو. له پای داره‌که داده‌نیشتن و فاتیحایان بۆ شاری نوستوو ده‌نارد و ده‌ستیان به که‌لێنی گابه‌رده‌که‌دا دێنا و دوای ئاوات و نیاز، شاڵی که‌سکیان به لک و پۆی داره‌که‌وه هه‌ڵداوه‌سی.
تاقه‌دار تا نیوه‌ی دوویه‌می ده‌یه‌ی40ی هه‌تاوی، که به‌نداوی مه‌هاباد هه‌ڵبه‌سترا، هه‌ر وا تاک و ته‌نیا، به دیار گۆڕستانه‌وه ڕاوه‌ستابوو. به‌یانیان به گزینگی خۆر، که له پشت «داشامه‌جید»ه‌وه ده‌یئه‌نگاوت چاوی هه‌ڵدێنا و ئێوارانیش به زه‌رده‌ی ڕۆژپه‌ڕ، ئه‌و کاته‌ی هه‌تاو له‌و دیو به‌رزایی‌یه‌کانی «مه‌یدان به‌ڵه‌ک»ه‌وه هێدی هێدی نوقم ده‌بوو، پێڵۆکانی داده‌کێشا و وه‌ک شوانی دوای شه‌وین به پێوه ده‌نوست.
له ساڵه‌کانی 1346 تا 49ی هه‌تاوی، ده‌وری به‌نداو قۆڕغ کرا و دیواری کێشرا. به‌ڵام شووره‌ی به‌ردین و نه‌رده‌ی ئاسن، له ئاست تاقه‌دار به نیشانه‌ی ڕێزدانان بۆ بیروباوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر، ده‌ستیان لێک به‌ردا و داره‌که‌یان له ئامێز وه‌رێنا. که‌چی له‌و ساڵانه و ساڵانی دواتردا، گۆڕستانه‌که ورده ورده که‌وته به‌ر جاده و ئیسفاڵت و بینای ئیداره‌ی ئاو و هه‌ر جاره لوولاک و کاژه‌ڵه‌ی شه‌هیدانی به «شووشکا» له‌ت‌وپه‌ت کراوی زستانی 1916 له گۆڕیچه ده‌هاته‌وه ده‌ر و وه‌ک شاهیدانی تاوانی فه‌رامۆش کراو، له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانیان، که ئێستا ڕێبوارانی سه‌یرانی هه‌ینی و سێزده‌به‌ده‌ر بوون، ده‌دوان و لایان سه‌یر بوو که نایانناسنه‌وه!
ئێستا ئیدی دوایین شوێنی گۆڕستانه‌که سڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاقه‌داری وه‌فادار، هه‌رچه‌ند پیر و نه‌خۆش و نیوه‌گیان، هه‌روا له شوێنی سه‌د ساڵه‌ی ڕاوه‌ستاوه و له دنیایه‌کی ته‌واو جیاوازتر له‌وه‌ی پێشووی ده‌ڕوانێ.
ئه‌مڕۆ تاقه‌دار ڕیشه‌ی له خاک‌دا سست ولاواز بووه و وه‌ک هه‌ر زینده‌وه‌رێک به‌ره‌و کۆتایی‌ی ته‌مه‌ن ده‌ڕوا، به‌ڵام ڕیشه‌یه‌کی نوێی له ئاواز و فۆلکلۆر و ئه‌ده‌ب و مێژووی وڵاته‌که‌ی داکوتاوه و بڕیاری وایه له بیچمێکی تردا درێژه به ژیان بداته‌وه. مامۆستا هه‌ژار له «به‌ره‌و موکریان»[2]دا ئاوای باس ده‌کا:
تاقه‌دار هه‌ر بژی داری چاکی
به ڕه‌گ و دڵ پته‌وی بێ‌باکی
زۆر به میوان و له که‌س ناپرسی
وه‌کوو بێکه‌س له ته‌ره‌س ناترسی
جار و بار بێژه به مه‌حموودکانێ
گۆڕه سه‌رباز هه‌یه، سمکۆ کوانێ؟
ماموستا برایمی ئه‌فخه‌میش له به‌سته‌یه‌کدا[3] ده‌ڵێ:
تاقه‌داری به ته‌مه‌ن پیر و به بیر
له ترۆپی که‌ژی بێده‌نگ وه‌کوو میر
له جیهان زویر و له عاله‌م زیز بوو
به ته‌نێ ژینی له لا ئازیز بوو
بوو له ناخی دڵی ئاخی خزمی
چووبووه به‌رزی له داخی نزمی...
هه‌رچه‌ند تاقه‌دار له شار و ناوچه‌کانی تری کوردستاندا چه‌ند ئاواڵی تری هه‌بوون، به‌ڵام زۆربه‌یان نه‌ماون. به‌رچاوترینیان دارگوێزه‌که‌ی «ئاویه‌ر بچووک»ی سنه بوو له ئه‌رده‌ڵان، که مامۆستا محیه‌ددینی حه‌قشناس له شوێنه‌واره به‌نرخه‌که‌ی «شاره‌که‌م سنه»[4]دا ئاوای باس ده‌کا:
سڵام سه‌د سڵام ئه‌وه من هاتم
ئاویه‌ر بووچک، بموه‌خشه ماتم
تاقه‌داره‌که‌ت دار گوێزێ بوو
یادگار ده‌س یه‌ک عه‌زیزێ بوو
ئه‌و ده‌سه بشکێ وا ئه‌وی سۆزان
تاقه‌داره‌که‌ی سنه‌ی ئه‌رده‌ڵان.
ئێستا تاقه‌دار وه‌ک سیمبۆل و نه‌مادی شاری مه‌هاباد، زۆر شوێنی به ناو کراوه. زینده‌یاد کاک «ئه‌نوه‌ری ئێرانزاده»ش ڕۆمانه‌که‌ی خۆی به ناوی «تاقه‌دار»[5]ه‌وه نێودێر کردووه. خه‌ڵکی شاریش ئه‌و به‌رزاییه‌یه هه‌ر به «تاقه‌دار» ده‌ناسن. خۆزگه به‌رپرسانی کاروباری شاریش، به چه‌قاندنی تابلۆیه‌کی «تاقه‌دار» له‌و شوێنه، ناوه‌که وه‌بیر به‌ره‌ی نوێ بێننه‌وه، تا داهاتووان لانی‌که‌م ناوه‌که بپارێزن.
په‌راوێز:
1. به‌وز، بڤز، وزم، وه‌زم، ناره‌وه‌ن، ناروه‌ند، دارتۆفانه، دارمێشووله.
2. بۆ کوردستان، مامۆستا هه‌ژار، بڵاوکه‌ره‌وه‌ی هه‌ژار 1385 ، ل119
3. تاریخ فرهنگ و ادب مکریان(بوکان)، انتشارات محمدی، 1364، ل765
4. شاره‌که‌م سنه، محه‌یه‌دین حه‌قشناس، بڵاوکه‌ره‌وه‌ی پانیز 1389، ل20
5. تاقه‌دار، رمان، انور ایران‌زاده، تهران، 1376
ئه‌م بابه‌ته پێشتر به ناونیشانی ژێروو بڵاو کراوه‌ته‌وه:
گۆڤاری مه‌هاباد، ساڵی دوازده‌یه‌م، ژ134، بانه‌مه‌ڕی 1391، ل:20-21